١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٨
Source: Mehrnews
ئێران مەرجەکانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕاگەیاند

سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندیە دەرەوەییەکان مەرجی پێویست بۆ هەر جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکای لەبەرچاوگرتنی بنەمای یەکسانی و ڕێزی بەرانبەر وەسف کرد و جەختی کرد: بۆ ڕوون بوونەوەی پرسەکە و ڕەوتی دانوستان، ئەبێ لە پێشەوە سەبارەت بە شێوەی کاری دانوستانەکە ڕێککەوتن بکرێت.

 سەید کەمال خەڕازی بە وتنی ئەوەی کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران خۆجەییە، وتی: ئەو تواناییە لە لێهاتوویی و زانستی بیرمەندان و ئەندازیارانی ئێمە ڕیشەی هەیە و ناتوانرێت بە زۆر لە ناو ببرێت.

سەرۆکی شۆرای ستراتیژیکی پێوەندیە دەرەوەییەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن، ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆمی قبووڵ نەکراو وەسف کرد و وتی: ئێمە ئەبێ درێژە بدەینە پیتاندنی خۆمان. چونکوو پێویستمان بە وەبەرهێنانی سووتەمەنی بۆ هێزگەکانی خۆمان و هەروەها چالاکیە پزشکیەکانی خۆمانە. کەواتە ناتوانین پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرین، بەڵام ئاستی پیتاندنەکە دەتوانێت بابەتی دانوستان بێت.

ناوبراو لەسەر بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێرانیش وتی: ئەوە دانوستانی لەسەر ناکرێت، تەنیا پرسێک کە ئامادەین لەسەری لەگەڵ ئەمریکا دانوستان بکەین، پرسی ئەتۆمیە. ئێمە لەگەڵ لایەنی دیکە سەبارەت بە پرسەکانی دیکە لەوانە چالاکی مووشەکی خۆمان گفتوگۆ ناکەین و تا ئەو جێگایە کە دەتوانین بۆ بەرز کردنەوەی توانای مووشەکی خۆمان هەوڵ دەدەین.

خەڕازی سەبارەت بە ترامپیش وتی ئەگەر ئەو ڕوانگەیەکی ئەرێنی دەست پێبکات، بەدڵنیاییەوە ئێمەش هەمان ڕوانگە دەنوێنین و ئامادە دیپلۆماسین. بۆ ئەو کارەش ئەبێ ئەوان خۆیان ببوێرن لە پشت بەستن بە زۆرەملێ لە دژی ئێران. ئەوان پێشتر ئەوەیان تاقی کردووەتەوە و ئێستا دەزانن ک زمانی زۆر کاریگەر نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha